هەڤاڵ ئەبوبەكر: رێگا بە هاوڵاتیان نادرێت لەمەرزەكانەوە هاتوچۆ بكەن

کوردستان

04/06/2020     ژمارەی بینراو 307

راچڵەكین-

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، رێگا بەهاتوچۆ هاوڵاتیان نادرێت نە لەخاكی ئێرانەوە بێتە هەرێمی كوردستان، نە لەهەرێمی كوردستانیشەوە بچێتە ئێران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4-6-2020 هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و شاندێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی قەزای پێنجوێن –یان كردو دوای كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی قەزاكە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، پلانی نوێ بۆ خۆپارێزی جێبەجێدەكەین و رێكاری نوێ دەگرینەبەر.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەئێستا ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی و پێنجوێن لەئاستێكی مەترسیدایە و پێویستە رەچاوی زیاتری خۆپارێزی بكرێت.

وتیشی: مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و مەرزی سەیرانبەن بەتەواوی چاودێری دەكرێت و مەرجەكان توندتر دەكرێنەوەو رێگە بەهیچ كەسێك نادرێت هاتوچۆ بكات، نە لەخاكی ئێرانەوە بێتە خاكی هەرێمی كوردستان، نە لەهەرێمی كوردستانیشەوە بچێتە ئێران، هەروەها كەمتەرخەمی لەو خاڵە سنوورییانەوە قبوڵناكەین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن