ڤیدیۆ؛ كۆرۆناش نەیتوانی پەی بە خۆشەویستی بەرێت

هەمەڕەنگ

15/02/2020     ژمارەی بینراو 698

ڤیدیۆ؛ كۆرۆناش نەیتوانی پەی بە خۆشەویستی بەرێت

راچڵەكین-

تۆمارێكی ڤیدیۆیی لەووهان-ی چینەوە كەبەناوەندی سەرەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەژمار دەكرێت، ژن و مێردێك نیشان دەدات، كە سەلمێنەری ئەوەیە، سەرباری مەترسییەكانی ئەو ڤایرۆسە، بەڵام هێشتا نەیتوانیوە پەی بە خۆشەویستی نێوان مرۆڤەكان ببات.

كەناڵی " چاینا گڵۆباڵ" ڤیدیۆی خانمە پەرستارێكی بڵاوكردووەتەوە كەلەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی ووهان كاردەكات، لەبەرەبەیانێكی زوودا كەبەرەو شوێنی كارەكەی دەڕوات.

وەك لەتۆماركەدا دەردەكەوێت، ئەو خانمە كاتكۆ 3:00ی بەرەبەیان بەشەقامێكی چۆڵی ووهاندا رێدەكات و هاوسەرەكەی بە رۆشنكەری ئۆتۆمبێلەكەی رێگاكەی بۆ رووناك دەكاتەوە.

پێگەی " بزنس ئینسایدەر" لەبارەی ئەو تۆمارە بڵاویكردووەتەوە، ئەو خانمە پەرستارە بۆ ئەوەی ئەندامانی تری خێزانەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبن بەهۆی ئەوەی رۆژانە لەگەڵ تووشبووان بەو ڤایرۆسە كاردەكات، بڕیاریداوە لەهۆتێلێكی نزیك بمێنێتەوە، هاوكات ئامادەنەبووە لەگەڵ هاوسەرەكەیدا بچێتە ئۆتۆمبێلەكەیانەوە، بەڵام ئەو قوربانییە رێگای لە مێردەكەی نەگرتووە كە هەموو بەرەبەیانێك لەكاتی رۆیشتنی هاوسەرەكەی بۆسەر كار لەخەوهەڵبسێت و بەئۆتۆمبێلەكەی رێگای بۆ رووناك بكاتەوە تا دەگاتە شوێنی كارەكەی.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەچین و بەتایبەتی لەناوچەی ووهان، بەشێك لەپزیشكان و پەرستارانی ئەو وڵاتە بڕیاریاندا خێزانەكانیان جێبهێڵن و ڕوو لەو ناوچە كارەساتبارە بكەن لەپێناو بەدەمەوەچوونی تووشبووان و رزگاركردنیان، جگە لەوە سەدان پزیشك و پەرستار چەندین رۆژە لەنەخۆشخانەكانیان ماونەتەوەو لەخزمەتكردن بەردەوامن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن