یەکێتی زانایان داوایەک ئاڕاستەی نوێژخوێنان دەکات

کوردستان

04/06/2020     ژمارەی بینراو 427

راچڵەکین-

سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی زانایانی کوردستان داوا لەموسڵمانان دەکات لەکاتی بەشداریکردن لە نوێژی بە کۆمەڵی مزگەوتەکان پابەندبن بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

نیاز دێگەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-4-2020، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، هۆشداری دایە نوێژخوێنان و رایگەیاند، ئەگەر لەمزگەوتەکاندا ئەم ڤایرۆسە بڵاوبێتەوە ئەوا کارەساتی لێدەکەوێتەوە و دەبێتە ھۆی دورکەوتنەوەی خەڵک لە مزگەوتەکان و رەنگە لە نوێژکردنیش دووربکەونەوە.

سەرۆکی لقی ھەولێری یەکێتی زانایانی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد:" مزگەوت ماڵی خوایە و تكایە بیپارێزن و پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن، بۆ ئەوەی مزگەوت نەبێتە شوێنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و دووبارە ناچاربین دەرگای مزگەوتەکان دابخەین".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن