پێنج کەس لە راپەڕین تووشی کۆرۆنا بوون

کوردستان

04/06/2020     ژمارەی بینراو 258

راچڵەکین-

تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، پێنج کەسی دیکە لە دەڤەری راپەڕین تووشی کۆرۆنا بوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بڵاویکردووەتەوە، تووشبوەکان دوو ئافرەتن یەکیکیان تەمەنی 70ساڵەو دانیشتوی شارۆچکەی چوارقورنە گەرەکی چۆمانە ، ئافرەتیکی تر تەمەنی 47 ساڵەو دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی ڕاپەرین.

تەندروستی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو مناڵ بەتەمەنی 11ساڵ و 5ساڵ دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی نەورۆزن مناڵی تووشبووەکانی دوێنێن، پیاوێک تەمەنی 37ساڵە دانیشتوی ڕانیە گەرەکی ماردین، دوو لەو لەو نەخۆشانە ستافی تەندروستین.

لە هەرێمی کوردستان ٩١٠ تووشبووی کۆرۆنا هەیە، ٤٤١ کەس جاکبوونەتەوە، ١٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن