راچڵەکین-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى رایدەگەیەنێت، ئەگەر هاوبەشەکانی تا 15ی ئەم مانگە قەرزەکانیان بدەنەوە لە سەدا 15% لێ‌خۆش بوونیان بۆ دەکرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانی رایگەیاندووە، ئاماژه به كۆبونه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه 3/6/2020 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گشت هاوبه‌شانى كاره‌با (ماڵان، پیشه‌سازیی، بازرگان، كشتو‌كاڵى) ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه تا رۆژى (15/6/2020) قه‌رزى كاره‌باكانیان بده‌ن، 15% لێ‌خۆش بوونیان بۆ ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە:"گشت هاوبه‌شانى كاره‌با ده‌توانن سوود له‌م هه‌له وه‌ربگرن و له به‌روارى 6/6/2020 سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه‌كانى كاره‌با بكه‌ن و قه‌رزه‌كانیان بده‌ن".