كازمی ناوی كاندیدانی پۆستە پڕنەكراوەكانی كابینەكەی رادەستی حەلبوسی دەكات

عێراق

04/06/2020     ژمارەی بینراو 381

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ناوی كاندیدانی ئەو پۆستە وزاریانەی رادەستی محەمەد حەلبوسی كردووە، كە تائێستا پڕنەكراونەتەوە.

 

راگەیەندراوەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوە لەبارەی ناوی كاندیدان یاخود وەزارەتەكان.

لەئێستادا پۆستی حەوت وەزارەت لەكابینەكەی مستەفا كازمی كە بریتین لە ( نەوت، دەرەوە، داد، بازرگانی، كشتوكاڵ و كۆچ و كۆچبەران و رۆشنبیری) پڕنەكراونەتەوەو بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێن.

ناسر هەركی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بە (راچڵەكین)ی راگەیاند، لەماوەی رابردووداو ئێستاش تاكە كاندیدیان بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە ( فواد حسێن)بووە.

مانگی رابردوو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق 15 پۆستی وزاری كابینەكەی مستەفا كازمی-ی پەسەند كرد، هاوكات كاندیدانی وەزارەتی داد، كشتوكاڵ و بازرگانی رەتكرانەوە، جگە لەوە بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنە شیعەكان هیچ كەس بۆ پۆستی وەزارەتی نەوت و دەرەوە كاندید نەكرابوون.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن