ژمارەیەك تووشبووی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی باری تەندروستیان ناجێگیرە

کوردستان

04/06/2020     ژمارەی بینراو 342

راچڵەكین-

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ١١ تووشبووی كۆرۆنا باری تەندروستیان ناجێگیرەو ئۆكسجینیان بۆ بەكاردەهێنن.

هێرش سەید سەلیم، ئەمرۆ پێنج شەممە ٤-٦-٢٠٢٠، لە لیدوانێكدا بۆ راچڵكەین وتی:" لەئێستادا ٣١٨ تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی چارەسەر وەردەگرن و، ١١ نەخۆش باری تەندروستیان ناجێگیرە و پێویستیان بە ئۆكسجین هەیە."
 
دەشڵیت:" ئەگەر پێویست بكات سەرجەم نەخۆشخانەكانی دیكە بۆ تووشبووانی كۆرۆنا تەرخاندەكەین، ئەگەر رێژەكان زیاتر بن".

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بێت، تائێستا 910 تووشبوی كۆرۆنا لەهەرێم تۆماركراون، لەو ژمارەیە 16 گیانی لەدەستداوەو 441 چاكبوونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن