تەندروستی جیهانی هاوكارییەكی تری دارایی پێشكەشی عێراق دەكات

عێراق

04/06/2020     ژمارەی بینراو 218

راچڵەكین

رێكخراوی تەندروستی جیهانیی بڕیاریدا گوژمەیەكی دیكەی هاوكاریی دارایی لەبواری بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، پێشكەشی عێراق بكات، بەرپرسێكی رێكخراوەكەش ئاشكرایدەكات هاوكارییەكە 3 ملیۆن و 600 هەزار دۆلارەو بەم نزیكانە رادەستی بەغدا دەكرێت.

وائیل حەتاحیت، سەرۆكی گروپی فریاگوزاریی لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق رایگەیاندووە، عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە هاوكارییە داراییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەردەكەوێت.

وتیشی:" لەكۆی ئەو بودجەیەی كە بۆ هاوكاریكردنی وڵاتانی جیهان تەرخانكراوە، بڕی 3 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار بەر عێراق دەكەوێت، كە بۆ كڕینی پێداویستی پزیشكی لەبواری بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا خەرجدەكرێت".

بەرپرسەكەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكراشیكرد، هاوكارییەكە لە داهاتوویەكی نزیكدا بەدەست حكومەتی عێراق دەگات.

جێی ئاماژەیە، ئەو رێكخراوە جیهانییە پێشتریش بەبڕی زیاتر لە ملیۆنێك و 300 هەزار دۆلار، كۆمەكی پزیشكی رەوانەی عێراق كردووە، هاوكات هەریەك لە چین و ئیماراتیش هاوكاری تەندروستییان پێشكەشی بەغدا كردبوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن