چەمچەماڵ.. تیمی بەخاكسپاردنی كۆچكردووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێكهێنرا

کوردستان

04/06/2020     ژمارەی بینراو 450

راچڵەكین- كامەران كەریم

بەهۆی مەترسییەكانی هەڵكشانی ڕێژەی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەقەزای چەمچەماڵ، تیمێك بۆ بەخاكسپاردنی ئەو كەسانە پێكهێنرا كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیان لەدەستدەدەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، كە وێنەیەكی بۆ راچڵەكین نێردراوە، دوای ئەوەی قائیمقامی چەمچەماڵ ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی وەرگرت بۆ پێكهێنانی تیمێك لە قەزاكە بەمەبەستی بەخاكسپاردنی كۆچكردوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، ئەمڕۆ 4-6-2020، تیمەكە پێكهێنرا.

قائیمقامی چەمچەماڵ پشتیوانی خۆی بۆ تیمەكە نیشاندا و بەڵێنی دابینكردنی پێداویستییەكانی پێدان، ئەمەش بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانی سنورەكەمان و هاوكات بۆئەوەی تەرمی كۆچكردووان زۆر لە چاوەڕوانی تیمەكانی پارێزگای سلێمانی نەمێنێتەوە، چونكە پێشتر لەم قەزایە تیم نەبوو پشت بە تیمی سلێمانی دەبەسترا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن