هەولێر.. حەوت توشبووی كۆرۆنا تۆماركران

کوردستان

04/06/2020     ژمارەی بینراو 161

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، توشبوونی حەوت كەسی دیكەی لە هەولێر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، كە شەش كەسیان دانیشتووی یەك گەڕەكن.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانكران، سێ پیاو تەمەن ٦٠ و ٢٦ و ٢٠ ساڵ  و سێ ئافرەت تەمەن ٥٧ و ٢٧ و ٢٣ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٦ ساڵ، ھەموویان بەركەوتووی تووشبووی پێشوون.

بەگوێرەی راگەیاندراوەكە، یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی كوێستانە لەشاری ھەولێر، شەش تووشبووش دانیشتووی گەڕەكی هەولێری نوێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن