قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگایەكی هەرێم هەڵدەگیرێت

کوردستان

04/06/2020     ژمارەی بینراو 364

راچڵەكین

دوای رۆژێك لە كۆتایی هاتنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە شارەكانی هەولێرو سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەی پارێزگای دهۆكیش بڕیاریدا لەئێوارەی ئەمڕۆوە ژیان لە شارەكە ئاسایی بكرێتەوە، بەڵام بە گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
 
ماجد سەید ساڵح،  جێگری پارێزگاری دهۆك لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ 4-6-2020، ئەنجامیدا رایگەیاند، لەكاتكۆ 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەموو ئەو شوێنانە دەكرێنەوە، كە پێش راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە رێگەی كردنەوەیان پێدرابوو.

وتیشی:" سبەی مزگەوتەكانی دهۆك بە رووی نوێژخوێناندا دەكرێنەوەو نوێژی هەینییان تێدا ئەنجام دەدرێت".

جێگری پارێزگاری دهۆك داواشی لە دانیشتووانی پارێزگاكە كرد، بە تەواوەتی پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی ببن و بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێ بكەن، راشیگەیاند: پێویستە هاووڵاتیان بۆ كاری پێویست نەبێت، نەیەنە دەرەوەو هەتا پێیان دەكرێت خۆیان لە سەردان و سەیرانكردن بپارێزن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن