بەرپرسێكی عێراق بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

عێراق

04/06/2020     ژمارەی بینراو 471

راچڵەكین

وەزارەتی وەرز و لاوانی عێراق، گیانلەدەستدانی بەرپرسێكی وەزارەتەكەی بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتەكە، ئەمڕۆ 4-6-2020، فالح عۆدە یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، بەهۆی تێكچوونی رەوشی تەندروستی، گیانی لەدەستدا.

وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق، ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بەرپرسەیان چەند رۆژێك لەمەوبەر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، بەو هۆیەشەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری بەغدا خەوێندرابوو، ئەمڕۆش دوای تێكچوونی رەوشی تەندروستی بەهۆی كاریگەریی ڤایرۆسەكە، گیان لەدەستدا.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری وڵاتدا گەیشتە 8 هەزارو 840 كەس، لەو ژمارەیەش  تائێستا 271 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن