گەرمیان.. 7 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران

کوردستان

04/06/2020     ژمارەی بینراو 191

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی حكومتی هەرێم، توشبوونی 7 كەسی دیكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گەرمیان راگەیاند، كە دانیشتووی هەردوو قەزای كەلارو كفرین. 

وەزارەتەكە رایگەیاندووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانكران، سێ ئافرەت تەمەن ٤٤ و ٣٨ و ٢٠ ساڵ و سێ پیاو تەمەن ٣٥ و ٣٠ و ٣٠ ساڵ و كچێكی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، ھەموویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.

بەگوێرەی راگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، 3 تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی شەھیدان و 2 توشبووش دانیشتووی گەڕەكی بنگردن لە قەزای كەلار، دوو تووشبووەكەی تریش دانیشتووی گەڕەكی گوڵەجۆن لە قەزای كفری.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن