كەلار.. چەند ڕێنماییەك بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی دەركرا

کوردستان

04/06/2020     ژمارەی بینراو 359

راچڵەكین- كامەران كەریم

لە قەزای كەلار چەند ڕێنماییەكی تەندروستی دەركرا بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە مزگەوتەكان، قایمقامی شارەكەش داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەكات لە پێناو پاراستنی تەندروستی نوێژخوێنان، رێنماییەكان جێبەجێ بكەن.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێكی قایمقامیەتی كەلار، كە وێنەیەكی بۆ ڕاچڵەكین  نێردراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ 4-6-2020، لە مزگەوتی بوخاری لەشاری كەلار، قایمقامی ئەو قەزایە و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان و بەڕێوەبەری لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی،لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی شاری كەلار كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەكەدا چەند رێنماییەكی نوێی خۆپارێزی بۆ مزگەوتەكان دەركرا، قایمقامی كەلار داوای لە مامۆستایانی ئایینی كرد، لە پێناو پاراستنی تەندروستی نوێژخوێنان ، لەكاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی، پابەندی رێنماییە نوێیەكان ببن.

رێنماییەكان وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، بریتین لەمانەی خوارەوە:

١ـ بەكارهێنانی دەمامك و دەستكێش.

٢ـ هێنانی بەرماڵی نوێژ بۆمزگەوت.

٣ـ دەستنوێژ هەڵگرتن لە ماڵەوە.

٤ـ نێوانی نوێژخوێنان مەترێك بێت.

٥ـ نابێت تەوقەو ماچكردن هەبێت.

٦ـ خۆپارێزی لە بەریەككەوتن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن