راچڵەكین
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر، رایگەیاند: 3 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوەو كۆی چاكبووانیش لە پارێزگاكە ژمارەیان گەیشتە 233 كەس.
د. دلۆڤان محەمەدفاتح جەلال، لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، (۳) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە.
وتیشی:" ئەو 3 توشبووە پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەكیان بۆ كرایەوە، كە نێگەتیڤ بوو، بۆیە بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی گشتی چابووەكان لە پارێزگای هەولێر، گەیشتە (۲۳۳) كەس.