تووشبوون بەكۆرۆنا لەرۆژهەڵاتی ئەوروپا زیادی كردووە

تەندروستی

04/06/2020     ژمارەی بینراو 353

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی

ڕاچڵه‌كین-

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە رێژەی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەناوچەكانی رۆژئاوای ئەوروپا كەمیكردووە ، لەكاتێكدا رووسیا و ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا بوونەتە مۆڵگەی گەرمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

لەوبارەیەوە مارگرێت هاریس وتەبێژی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ووتی: لەئێستادا كەمبوونەوە لەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەرۆژئاوای ئەوروپا بەدی دەكرێت لەو حاڵەتانەی رۆژانە تۆماردەكرێت.

وتەبێژەكەی رێكخراوی تەندروستی وتیشی: تووشبوون بە كۆرۆنا لەرۆژئاوای ئەوروپا رووی لەكەمبوونەوەیە، لەكاتێكدا تووشبووان لەرووسیا و ئەوروپای رۆژهەڵاتی ڕوو لەهەڵكشانە.


ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن