ڤایرۆسی کۆڕۆنا
ڕاچڵهكین-
مرۆڤایەتیی و زانستی پزیشکیی دەیان پەتای ڤایرۆسیی بکوژتر و سەدان جار کوشندەتری لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بینینوە و تێیپەڕاندووە، ئێستا خۆشبەختانە ئەم ڤایرۆسانە بە ھۆی ڕێکاری پارێزکاریی و خۆپاراستنی تەندروستیی و درووست کردنی پێکوتە و دەرمانی دژەڤایرۆس، بە تەواویی بنبڕ کراون. سەدبارەی دەکەمەوە، بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی WHO تا ئێستا ڕێژەی مردن بەھۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا-کۆڤید١٩، لە %1-5ی تێنەپەڕاندووە، دكتۆر زانا دزەیی پسپۆڕی ھەناو ڕونكردنهوهی زیاتر لهسهر ڤایرۆسی كۆرۆنا دهدات لهم بابهتهدا و داوا دهكات هاوڵاتیان بابهتهكه به جدی وهربگرن.
1-زانایانی پزیشکیی لە ئەمریکا و ئوستڕالیا و چین و ئهڵمانیا و بهریتانیا، ڕۆژانە و بە بەردەوامیی خەریکی داھێنان و دروستکردنی پێکوتە و دژە ڤایرۆسێکی تایبەتن بە کۆڕۆنا-کۆڤید ١٩، ھەواڵەکان زۆر دڵخۆشکەرن و پێدەچێت لە ماوەیەکی کەمدا بگەنە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر.
2-ئەوەی گرنگە، دڵەڕاوکێی زیاد لە پێویست و ترسی زۆریی نامەعقول، تەنھا دەبێتە ھۆی شڵەژانی دەروونی خۆت و دابەزاندنی بەرگریی لەشت دژی ڤایرۆسەکە، ئێمە یەکەم ووڵات نین، دوا ووڵاتیش نابین، بەڵێ بەپێی پێویست وەزعەکەمان لە ڕووی پێداویستیی خۆسازدانی تەندروستیی و پزیشکییەوە خراپە و تەواو ئامادەنین، کەس گومانی لەوە نییە و ھەموومان ئەو ڕاستییە دەزانین، بەلام لەبیری نەکەین خۆشبەختانە ڕێکارە سەرەتاییەکانی خۆپاراستن لەم ڤایرۆسە، ڕێکاری زۆر سادە و ئاسانن و لە ڕووی پزیشکیشیەوە، لە ھەر ووڵاتێک (ئامادە بێت یان نا)، بە ھۆکاری سەرەکیی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە دادەندرێن.
3-تکایە با گەلێک بین مێشکمان کراوە بێت، ئاگامان لە قسە و کۆمێنتی سۆشیەل میدیا بێت، گاڵتە و قسەی فشەڵ لە زڕوفێکی وەک ئێستا ھیچ سوودێکی نییە، با ڕەچاوی بەھا بەرزە کۆمەڵایەتییەکانی کوردەوارییمان بکەین، لەخۆمانەوە قسە نەکەین، ئەمە ئیشی پزیشک و پسپۆڕیی پزیشکییە، کاری پزیشکە ڕێنماییت بکات چی بکەیت و چی نەکەیت، گوێ لە کەسی نامەسئول و قسەی بێ بنەما مەگرن.