پزیشكێك: تکاتان لێ دەکەم ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن

تەندروستی

04/06/2020     ژمارەی بینراو 493

ڤایرۆسی کۆڕۆنا

ڕاچڵه‌كین-

لە حاڵەتی ئێستادا ڤایرۆسی کۆڕۆنا گەیشتوەتە ناو کۆڵان و ماڵەکانی شاری سلێمانی، بەداخەوە ووردە ووردە دەگەینە لوتکەی مەترسی نەخۆشیەکە،  دكتۆر داهات حه‌وێز پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ ده‌ڵێت" لەپێناوی پاراستنی خۆتان و ئازیزانتان تکاتان لێ دەکەم ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن:"

1-بۆ کاری زۆر پێویست نەبێ مەچنە دەرەوە و شوێنی قەڕەباڵغی
2- دوورکەونەوە لە تەوقەکردن و ماچ کردن و خواردنی دەرەوە
3- لەشوێنە قەڕەباڵغەکان ماسک و دەستکێش بکەن
4-.لەکاتی بوونی نیشانەکانی تا و سەریەشە و کۆکە و هەناسەتوندی زوو سەردانی خەستەخانە و سەنتەرە تایبەتەکانی کۆڕۆنا بکە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن