په‌تاته
ڕاچڵه‌كین-
زۆر كه‌س دوای ساردبوونه‌وه‌ی په‌تاته‌ی سوره‌وكراو گه‌رمی ده‌كه‌نه‌وه له هه‌مان ئه‌و ڕۆنه‌ی تیایدا سووریا‌ن كردۆته‌وه به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م هه‌ڵه‌یه زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت .
پسپۆڕانی خۆراك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كاته‌ی بۆ جاری دووه‌م په‌تاته ده‌خرێته‌وه ناو ڕۆن ئه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی ژه‌هراوی بوون به خواردن و هۆكاره‌كه‌شی خه‌ستی مادده‌ی ئه‌كریلامید ه كه له‌ناو زه‌یتدا هه‌یه دوای گه‌رم كردنی.
خواردنی په‌تاته‌یه‌ك كه دووجار له ڕۆندا گه‌رم كرابێت ده‌بێته هۆی خاوكردنه‌وه‌ی جوڵه‌ی گه‌ده وتوشبوون به به‌كتریای زیان به‌خش.
زۆر خواردنی ئه‌م جۆره له په‌تاته ڕێژه‌ی مادده‌ی ئۆكسێنه‌ر له له‌شدا به‌رز ده‌كاته‌وه و به‌مه‌ش مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌بێت، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی خۆت باشتر وایه له خواردنی ئه‌م ژه‌مانه دوور بكه‌ویته‌وه.