دەیان توشبووی نوێی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركران

کوردستان

04/06/2020     ژمارەی بینراو 1065

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم  تووشبوونی 77 كەسی دیكەی لە پارێزگای سلێمانی بە كۆرۆنا راگەیاند، كۆی تووشبووانیش لە هەرێمی كوردستان هەزار  كەسی تێپەڕاند.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە بەردەوامیی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 77 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، كە 40 پیاو و 25ئافرەت و 3 كچی گەنج و 3 كوڕی گەنج و 6 منداڵن".

ئاماژەی بەوەشكردووە، 21 تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و 56 تووشبووەكەی دیكەش نیشانەیان هەیە.

تووشبووەكان پێنجیان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، پێنجیان دانیشتووی قەزای پێنجوێن، یەكێكیان دانیشتووی كۆمەڵگەی باریكە سەر بە ناحیەی عەربەت و 66 تووشبووەكەی دیكەش دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن