راچڵەکین-
ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بوون، گه‌یشته شه‌ش مليۆن و ٧٠٢ هەزار و ٨٣٥ كه‌س.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی ئەو كەسانەى بەهۆى تووشبوون به په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لە سەرانسەرى جيهان گيانيان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٩٣ هەزار و ٢٢٤ كەس و، ژمارەى ئه‌و تووشبووانه‌شی چاكبوونه‌ته‌وه گەيشتووەتە سێ مليۆن و ٢٥٢ هەزار و ٣٧٨ کەس.
هە بە پێی ئامارەکان، تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا گه‌یشته شه‌ش مليۆن و ٧٠٢ هەزار و ٨٣٥ كه‌س، له ئه‌مریكاش كه زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه، تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٩٢٤ هەزار و ٥١ حاڵەتی تووشبوون بە په‌تاكه تۆمارکراوە و، ١١٠ هەزار و ١٧٣ کەسیش به‌و په‌تایه گیانیان لەدەستداوە.