دوو هەزار و ٨٨٦ کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون

جیهان

05/06/2020     ژمارەی بینراو 265

راچڵەکین-

لە ماوەی ٢٤ کاتکۆی رابردودا ٦٣ كەس لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٨٨٦ حاڵەتی نوێ تۆمارکراون.

كیانوش جیهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتکۆی رابردوودا ٦٣ كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، بەوەیش كۆی گشتیی ئەو كەسانەی كە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، بۆ هەشت هەزار و ١٣٤ كەس بەرزبووەتەوە.

جیهانپور، ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو هەزار و ٨٨٦ حاڵەتی نوێ  بەوەش کۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتە ١٦٧ هەزار و ١٥٦كەس.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ووتشی: ١٢٩هەزار و٧٤١ كەس چاكبونەتەوە و دوو هەزار و ٥٧٣ تووشبووش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن