دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

کوردستان

05/06/2020     ژمارەی بینراو 598

راچڵەکین-

وەزارەتی تەندروستی گیانلەدەستدانی دوو کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوو تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن ٦٤ و ٥٦ ساڵ دانیشتووی شاری سلێمانی، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەیان لەسەر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.

لە هەرێمی کوردستان تائێستا هەزار و ١٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٤٤ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٨ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن