نرخی نەوتی برێنت 41 دۆلاری تێپەڕاند

ئابوری

05/06/2020     ژمارەی بینراو 328

راچڵەکین-

نرخی نەوتی برێنت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی و گەیشتە 41 دۆلار و 19 سەنت.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 5-6-2020 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 40 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خامی خۆرئاوای تەكساس بەرزبووەوە بۆ بە 38 دۆلار و 25 سەنت، ئەمە لە کاتێکدایە بەیانی ئەمرۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خامی خۆرئاوای تەكساس بە 37 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

مانگی نیسانی رابردوو نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەكساس لەبازاڕەكانی جیهاندا نزمترین ئاستیان تۆماركرد بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لەخوار 20 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكراو خاوی تەكساس-یش گەیشتە -39 دۆلار.

شارەزایانی ئابوریش هۆكاری دابەزینی نرخی نەوتیان بۆ گرێبەستەكانی فرۆشیاران گەڕاندەوە كە پێویست بوو خاوەنەكەی پێش 21-4 بڕی ئەو نەوتە وەربگرێت كە پێشتر كڕیویەتی لەكاتێكدا سەرجەم كۆگاكانی نەوت پڕبوون، ئەوەش وایكرد بازرگانان هەولێ ئەوەبدەن بەپەلە ئەو نەوتەی كڕیویانە بیفرۆشنەوە، لەبەرئەوەی بەهۆی نەبوونی شوێنی عەمباركردنەوە، بەهای ئەو نەوتەی كڕیبوویان زۆر دەكەوت لەسەریان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن