ئەوروپا؛ یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا تۆماركرا

تەندروستی

15/02/2020     ژمارەی بینراو 909

ئەوروپا؛ یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا تۆماركرا

راچڵەكین-

گەشتیارێكی چینی تووشبووبە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەفەڕەنسا گیانی لەدەستدا. بەوەش ئەوروپا یەكەم حاڵەتی مردنی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە تێدا تۆماركرا. 

ئانیس بوزان، وەزیری تەندروستی فەڕەنسا رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 15-2-2020، گەشتیارێكی چینی( تەمەن 80 ساڵ) دوای ئەوەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید -19) بووەو، لە كۆتاییەكانی مانگی رابردووەوە لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە لەهەوڵی چارەسەركردنیدا بوون، بەهۆی كاریگەری نەخۆشییەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

وەزیری فەڕەنسییەكە وتیشی، ئەوە یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەلەئەوروپا تۆمار كرابێت .

حگە لەفەڕەنسا، تائێستا سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان لەدەرەوەی چین لەهەریەك لە فلپین، هەرێمی هۆنگ كۆنگ و ژاپۆن تۆمار كراون.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی ئەمڕۆ شەممە 15-2-2020 لایەنە تەندروستییەكانی چین بڵاویانكردووەتەوە، تا ئێستا 67 هەزار و 88 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و هەزار و 526 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن