راچڵەکین-کامەران کەریم
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاشکرایکرد، ئێستا سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی وەفا بۆ تووشبووانی کۆرۆنا هەیە.
کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە راچڵەکین-ی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ٥-٦-٢٠٢٠، نەخۆشخانەی وەفا و تیمی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بەسەر کردەوە و ئێستا لەو نەخۆشخانەیە سێ تووشبوو هەیە و یەکێکیان نیشانەی هەیە.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، داوا لە هاووڵاتییان دەکات پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن لەبەر سەلامەتی خۆیان و سەرجەم هاووڵاتییان.