راچڵەکین-
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گه‌یشته ٤٤٩ هه‌زار و ٨٣٤ كه‌س، پێنج هه‌زار و ٥٢٨ كه‌سیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوە.
به‌پێی راگەیەندراوی ناوه‌ندی به‌رگرتن و كۆنترۆڵی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا له رووسیا، له ٢٤ کاتکۆی رابردوودا، هه‌شت هه‌زار و ٧٢٦ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون، به‌وه‌یش كۆی گشتیی تووشبووان به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٤٤٩ هه‌زار و ٨٣٤ كه‌س.
بە پێی ئامارەکان، له هه‌مان كاتدا حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه ١٤٤ حاڵه‌ت زیادیكردووه و، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ پێنج هه‌زار و ٥٢٨ حاڵه‌ت، هه‌روه‌ها هه‌شت هه‌زار و ٥٧ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، به‌وه‌ش كۆی گشتیی ئەوانەی چاکبوونەتەوە په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته ٢١٢ هه‌زار و ٦٨٠ كه‌س.
ده‌زگای ته‌ندروستیی مرۆڤ و پاراستنی مافه‌كانی به‌كاربه‌ر له رووسیا، بڵاویكرده‌وه له ٢٤ كاتکۆدا، ٣٢٠ هه‌زار پشكنین ئه‌نجامدراوه و، تا ئه‌مڕۆ زیاتر له ١٢ ملیۆن پشكنین ئه‌نجامدراوه و ٣١٧ هه‌زار كه‌س له‌ژێر چاودێریدان.