عێراق .. زیاتر لە هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

عێراق

05/06/2020     ژمارەی بینراو 287

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی عێراق، توشبوونی زیاتر لە هەزار كەسی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی 14 كەسی دیكە رادەگەیەنێت.

وەزارەتەكە لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا،هەزارو  6 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، كە 528 حاڵەت بە تەنها لەشاری بەغدا بووەو حاڵەتەكانی دیكەش لە شارەكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان تۆماركراوە.

بەگوێرەی راگەیاندراوەكە، هەر لەو ماوەیەدا 14 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە، كە 10 حاڵەت لە بەغدا، 4 حاڵەتیش لە شارەكانی بەسرەو دیالەو موسەننا تۆماركراوە.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری وڵاتدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 9 هەزار و 846 تووشبوو، لەو ژمارەیەش 4 هەزار و 988 كەس چاكبوونەتەوە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 285 كەس بەرزبووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن