ئاگاداری ئه‌م نیشانه‌یه‌به‌ كه‌ له‌سه‌ر پێستت ده‌رده‌كه‌وێت

تەندروستی

15/02/2020     ژمارەی بینراو 1899

Erythema Ab Igne

ڕاچڵه‌كین-

Erythema Ab Igne یەکێکە لە جۆرەکانی نەخۆشی پێست کە بە هۆی سەرچاوەیەکی گەرمی بەردەوام دروست دەبێت، کە بە سوربوونەوەو ڕەنگ قاوەیی یان سپی پێست دەستپێدەکات کە لە شێوەی تۆر(شەبەکە)ی ماسی دەردەکەوێت. سێ قۆناغە (سەرەتا، ناوەند، کۆتایی) ئەوەی دواتر لەوانەیە خانەکانی پێست بگۆڕێت بۆ خانەی خراپ و شێرپەنجەیی بەتایبەت لە جۆری SCC، دكتۆر  مقداد سپۆری نەخۆشیەکانی پێست وجوانکاری و لەیزەر هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌.
ئەوکەسانەی کە زیاتر تووش دەبن:
1- ئەوانەی بەردەوام لەنزیک سۆپا یان هیتەر دادەنیشن.
2- ئەوانەی بەردەوام شتێک یان ئامێرێکی گەرم بەکاردێنن بۆنەمانی ئازاری بەشێکی جەستە بەتایبەت ئازاری پشت.
3- ئەوانەی بەردەوام لاپتوب لە سەر ڕانیان دادەنێن.
4- ئەوانەی بەردەوام کوشنی هیتەری بەکاردەهێنن. وە هتد

چارەسەر:
-لابردن و دوورکەوتنەوە لە سەرچاوەی گەرمییەکە.

-لە قۆناغی سەرەتاییدا پێویست بە سەردانیکردنی پزیشک ناکات چونکە چارەسەری ناوێت و خۆی چاک دەبێتەوە دوای چەند مانگێک، ئەگەر نا پێویستە پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی پێست بیبینێت چونکە ئەم نەخۆشیە لە چەندین نەخۆشی تری پێست دەچێت بۆ جیاکردنەوەیان لە یەکتری، هەروەها چارەسەریان جیاوازە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن