شۆردنی ده‌ست
ڕاچڵه‌كین-
ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌م دوو مانگه‌ی سه‌ره‌تای ساڵدا له جیهاندا بۆته جێگه‌ی باس و توێژه‌ره‌وه‌كان به‌دوای ڕێگه چاره‌سه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێن.
پسپۆڕان ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن به‌رده‌وام ده‌سته‌كانیان بشۆن و خاوێنی خۆیان ڕابگرن بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به‌م ڤایرۆسه پارێزراوبن و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌شێك له هاوڵاتیان گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌م كاره سادده‌یه"شۆردنی ده‌ست" ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م ڤایرۆسه مه‌ترسیداره كه‌مبكاته‌وه.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه پسپۆڕان له په‌یمانگای" ماساتشوستس بۆ ته‌كنه‌لۆجیا" ئه‌نجامیانداوه له كامبریدج تیایدا ده‌ركه‌وتووه شۆردنی ده‌ست كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به ڕێژه‌ی %37.
باشترین ڕێگه‌ش بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌ست ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 20 چركه ده‌ست به ئاو و سابوون بشۆردرێت به‌تایبه‌ت دوای چوون بۆ توالێت و ده‌كرێت جێلی خاوێنكردنه‌وه بۆ ده‌ست به‌كاربهێنرێت كه ڕێژه‌ی كحول تیایدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه %60 بێت.
چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی دیكه بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا:
ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڤایرۆسه تا ئێستا نه پێكوته و نه ده‌رمانی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه به‌ڵام ده‌كرێت چه‌ند هه‌نگاوێكی ئاسان له توشبوون به‌م ڤایرۆسه پارێزراوت بكات له‌وانه‌ش:
1-به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و كه‌سانه نزیك مه‌به‌ره‌وه كه هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه‌ن.
2-ده‌ست له چاو و ده‌مت مه‌ده بێ ئه‌وه‌ی به سابوون ده‌سته‌كانت بشۆریت.
3-له‌كاتی توشبوونت به په‌تا و نه‌خۆشی له ماڵه‌وه بمێنه‌ره‌وه.
4-له‌كاتی پژمین و كۆكه‌دا ده‌سڕی كلینكس به‌كاربهێنه و دواتر بیخه‌ره ناو ته‌نه‌كه‌ی زبڵه‌وه.
5-هه‌رچیه‌ك به‌رده‌وام ده‌ستت به‌ری ده‌كه‌وێت ڕۆژانه خاوێنی بكه‌ره‌وه.