مارك ڕۆف
ڕاچڵه‌كین-
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ی ئافره‌تێكی گونجاو بكات به خۆشه‌ویستی خۆی، پیاوێكی به‌ریتانی بڕیاری ئه‌وه‌یدا ڕیكلام بۆخۆی بكات له له جێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ڕیكلام له‌یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری مانچسته‌ر و له‌گه‌ڵیدا ناونیشانی خۆی نوسیوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك ئاره‌زوو ده‌كات بچێت له‌گه‌ڵیدا و له ڕۆژی خۆشه‌ویستیدا ژوان ببه‌ستن.
مارك ڕۆف ته‌مه‌نی 30 ساڵه و ته‌واوی هاوڕێكانی هاوسه‌رگیریان كردوه و بۆ ئه‌م ڕیكلامه 420 جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی خه‌رج كردوه و وێنه و ناونیشانی خۆیداوه و نوسیویه‌تی" تۆش سینگڵیت؟ مارك بناسه ئه‌مه ئه‌و هێمایه‌یه كه من چاوه‌ڕێی ده‌كه‌م"
له‌دوای ئه‌م ڕیكلامه مارك به خه‌ونه‌كه‌ی خۆی گه‌یشتوه و زیاتر له 1000 ئافره‌ت په‌یوه‌ندیان پێوه كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ژوانی له‌گه‌ڵ ببه‌ستن و ئه‌و خه‌ونه‌ی هاتۆته دی له‌ناو هه‌زاران ئافره‌ت ئه‌و كه‌سه بدۆزێته‌وه كه چه‌ندین ساڵه چاوه‌ڕێی ده‌كات.