سەرما و تەزین
ڕاچڵهكین-
جگه له وهرزی زستان ههندێك كهس له وهرزه گهرمهكانیشدا ههست به سهرما دهكهن، دكتۆره ههڤین پزیشكی پسپۆڕی ئازار و بهنج لهم بابهتهدا دیارترین هۆكارهكانی ئهم حاڵهته و چۆنیهتی چارهسهری ڕونكردۆتهوه.
1- کەم خوێنی : بەتایبەتی لە دەست و قاچدا، ئەویش بە ھۆی کەمی خرۆکە سورەکانەوە کە دەبێتە ھۆی کەم بوونەوەی گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ بەشەکانی لەش .
2- کەم ئیش کردنی غودەی دەرەقی (Hypothyroidism ) : کاتێک کە ھۆرمۆنی تایروکسین کەم دەڕێژرێت ئەمە دەبێتە ھۆی ھەستیاری بەرامبەر سەرما لەگەڵیدا ئازاری جومگەکان ، قەبزی ، وشک بونەوەی پێست ، کێشی زیادەیان توش بێت.
3- نەخۆشی ڕاینۆد(Raynaud's phenomenon) : ئەمەش بریتییە لە نەخۆشیەکی بۆری خوێنەکان، کە تیایدا بۆری خوێنەکان ھەستیار دەبن بەرامبەر سەرما و ستریس گرژ دەبن و خوێن بە باشی ناگەیەنن بە پەلەکان ، ھەر لەبەر ئەوە پەنجەکانی دەست و قاچ شین ھەڵدەگەرێن و سارد و سڕ دەبن ، ئەم حاڵەتە لەوانەیە چەند خولەکێک بۆ چەند كاتژمێرێك بخایەنێت.
4- نەخۆشیەکانی گورچیلە : نەخۆشی شەکرە و پەستانی خوێن کاریگەرێکی خراپیان ھەیە لەسەر گورچیلەکان ،کاری گورچیلەکان تێکدەدەن و دەبنە ھۆی کۆبوونەوەی پاشەڕۆ لەلەشدا کە ئەمەش دەبێتە ھۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەش.
5- نەخۆشی شەکرە جۆری ٢ : لەگەڵ ئەم نەخۆشیەدا دەمارەکان سست دەبن و تێک دەشکێن بەھۆی بەرزی ئاستی شەکرەکەوە ، لەبەر ئەوە کۆنترۆڵ کردنی ئاستی شەکرەکە زۆر گرنگە، جگە لەوەی ئەم نەخۆشانە لەوانەیە کەم خوێنی و نەخۆشی گورچیلەشیان ھەبێت .
6-نەخۆشی خوێنبەرەکانی پەلەکان یاخود ھەوکردنیان: لەکاتێکدا دەبێت خوێنبەرەکان لە پەلەکاندا دەگیرێن یاخود ھەودەکەن ، ئەمە زیاتر لە یەک قاچ دا ڕوودەدات واتە ھەست بە ساردی و سڕی و بێ ھێزی دەکەیت لە لایەکدا و لاکەی تری پلەی گەرماکەی ئاسایی دەبێت .
7- ئەنۆ ڕوکسیا نیرفۆسا(Anorexia nervosa) : ئەم نەخۆشانە دەگەنە باری دەروونیەک کەوا دەزانن کێشیان زۆرە لەبەر ئەوە دەگەنە ڕادەیەک بە ھیچ شێوەیەک خواردن ناخۆن بۆ ئەوەی کالۆری وەرنەگرێت لەشیان کە دەبێتە ھۆی لاواز بوونیان بەشێوەیەکی ترسناک ، وەلەبەر ئەوەی چەوری لەش کەم دەبێتەوە ھەست کردن بە سەرما زیاد دەکات،ئەمە حاڵەتێکی ترسناکەو دەبێت زوو چارە بکرێت.
8- ھەڵامەت یاخود فلو : بەھۆی ڤایرۆسەوە توشمان دەبێت ، کاریگەری ھەیە لەسەر ھەموو لەش وەکو لوتتەڕبوون و قورگ ئێشە وکۆکە سەرئێشە و ئازاری ماسولکە ھەست کردن بە تا و بە لەرزیش.