زیادکردنی هەوایی یان کوشەکردنی هەوایی چییە؟

کشتوکاڵ

16/02/2020     ژمارەی بینراو 440

زیادکردنی هەوایی

ڕاچڵه‌كین-

ڕووەکەکان بەزۆر ڕێگا زۆر دەکرێن یان زیاد دەکرێن، یەکێک لەو ڕێگایانە کە بە پلەیەکی بەرز ئەنجامی باشی هەیە بریتییە لە (ترقید الهوائی) .

ترقید الهوائی : بریتییە لە داتاشین یاخود لابردن یان شەقکردنی بەشێکی توێکڵی قەدی ڕووەک یاخود درەخت ، پاشان بەبەکارهێنانی پیتمۆس یان تێکەڵەی پیتمۆس و قوم و تەڕکردنی پێش بەکارهێنان .

جوان چواردەوری شوێنە توێکڵ لابراوەکە بە پیتمۆسەکە سواخ دەدەین و دواتر بە پارچەیەک نایلۆن جوان دەیپێچینەوە تاوەکو پیتمۆسەکە و چواردەوری بریندارییەکە بە تەڕی بمێنێتەوە .

ئەو هۆکارانەی کە وا دەکەن کارەکەت سەرکەوتوو بێت:

1- هێشتنەوەی پیتمۆس یاخود گڵی چواردەوری بریندارییەکە بە شێداری یان تەڕی، بۆ ئەوەی نەهێڵیت ئەوەش ڕوو بدات بەهۆی سرنجێکەوە لە نایلۆنەکە ئاو دەکەیتە پیتمۆسەکەوە.

2- پلەی گەرمی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت ، هەتا کەش و هەوا گەرمتربێت ئەوا ڕەگکردنی شوێنە بریندارییەکە خێراتر دەبێت و بریندارییەکە زوو ساڕێژ نابێتەوە .

ئا:دەوەن سەردار 
ئەندازیاری کشتوکاڵ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن