دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

ئابوری

17/02/2020     ژمارەی بینراو 2072

دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

راچڵەكین-

دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو لەلایەن  وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە

بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەبۆ دابەشكردنی مووچی فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە كاری پێدەكرێت، ئەمڕۆ دووشەممە 17-2-2020، مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەشدەكرێت.

مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە ‌و خەرجییەكانی پێویستی بە یەك ترلیۆن ‌و 70 ملیار دینارە، لەوەش نزیكەی 885 ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخان دەكرێت.
 
51%ـی مووچە لە بەغداوە دابین دەكرێت كە مانگانە452 ملیار دینارە، 49%یشی لە ناوخۆی كوردستانەوە دابین دەكرێت، كە بڕەكەی 360 ملیار دینارە، زۆربەی ئەو بڕە پارەیەش لە داهاتی نەوتە، 60 ملیار دیناری لە وەزارەتی دارایی ‌و 25 ملیار دیناریشی دیاری ئەمریكییەكانە بۆ هاوكاری پێشمەرگە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن