وەزارەتی دارایی لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست روونكردنەوە دەدات

ئابوری

17/02/2020     ژمارەی بینراو 397

وەزارەتی دارایی لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست روونكردنەوە دەدات

راچڵەكین-

وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، داوایان لەوەزارەتی پەروەردە كردووە بەڵگەنامەكانی پەیوەست بەمامۆستایانی گرێبەستیان بۆ رەوانەبكەن بەمەبەستی دامەزراندنیان.

ئەحمەد عەبدولڕەحمان، ئەمڕۆ دووشەممە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست ئاماژەی بەوەكرد:" دوێنێ یەكشەممە 16-2-2020 لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمەوە نووسراوی فەرمیان بەدەستگەیشتووە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ دامەزراندانی مامۆستایانی گرێبەست."

وتیشی:" ئەمڕۆ دووشەممە بەنووسراوی فەرمی داوایان لەوەزارتی پەروەردە كردووە بەڵگەنامەی پێویست بەمامۆستایانی گرێبەستیان بۆ رەوانەبكەن بەمەبەستی دەستكردن بەرێوشوێنەكانی دامەزراندنیان ."

وتەبێژی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكرد، هەركات بەڵگەنامەكانیان بەدەستگەیشت پرۆسەی بەهەمیشەییكردنی مامۆستایانی گرێبەست كە ژمارەیان زیاتر لە 5 هەزار مامۆستایە، دەستپێدەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، دوێنێ ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" نوسراوی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و كارەكانیان تەواو بووە، دوای ماوەیەكی كەمی كە دەست دەكەن بە مامەڵەكردنی كارەكانیان."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن