پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبەغداوە گەیشتووە؟

ئابوری

17/02/2020     ژمارەی بینراو 6841

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، تائێستا ئەو بڕە پارەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەی مانگانە رەوانەی دەكات، نەگەیشتووە.

ئەحمەد عەبدولڕەحمان، ئەمڕۆ دووشەممە 17-2-2020 رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق لەپەیوەندیدان و نەگەیشتنی ئەو بڕەپارەیەش پەیوەندی بە رێوشوێنەئیدارییەكانی پەیوەست بەڕەوانەكردنی ئەو بڕە پارەیە هەیە.

 مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە ‌و خەرجییەكانی پێویستی بە یەك ترلیۆن ‌و 70 ملیار دینارە، لەوەش نزیكەی 885 ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخان دەكرێت.
 
51%ـی مووچە لە بەغداوە دابین دەكرێت كە مانگانە452 ملیار دینارە، 49%یشی لە ناوخۆی كوردستانەوە دابین دەكرێت، كە بڕەكەی 360 ملیار دینارە، زۆربەی ئەو بڕە پارەیەش لە داهاتی نەوتە، 60 ملیار دیناری لە وەزارەتی دارایی ‌و 25 ملیار دیناریشی دیاری ئەمریكییەكانە بۆ هاوكاری پێشمەرگە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن