خشتەی پشووەكانی پەروەردەو وەزارەتەكان بۆ مانگی 3 ئاشكراكرا

کوردستان

17/02/2020     ژمارەی بینراو 33787

خشتەی پشووەكانی پەروەردەو وەزارەتەكان بۆ مانگی 3 ئاشكراكرا

راچڵەكین-

مانگی داهاتوو نزیكەی 15 رۆژ لەناوەندەكانی خوێندن پشووی بەهارە دەبێت و بۆ وەزارەتەكانی دیكەش ئەو پشووە نزیكەی شەش رۆژ دەبێت.

مەریوان عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند:" بەپێی خشتەی پشووەكانی وەزارەتی پەروەردە كە بۆ سەرجەم پەروەردەكان نێدراوە، لە رۆژی 11 ئازار تا 24 ئازار پشووی بەهارە دەبێت و رۆژی 24 ئازار دەوام دەستپێدەكاتەوە." وەك ماڵپەری فەرمی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە.

بەپێی خشتەی پشووەكان كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دەنگی لەسەردراوە، رۆژانی 1 و 5 و 11 ی ئازار پشووی رەسمی دەبێت لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها بۆ پشووەكانی نەورۆزیش چاوەڕواندەكرێت رۆژانی 20 و21 و22 ئازار بكرێتە پشووی رەسمی بۆ سەرجەم دام و دەزگاكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن