ئه‌لیسا
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی ئه‌لیسا له‌ڕێی هه‌ماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام وێنه‌ی پۆسته‌ری ڕیكلامی ئاهه‌نگی خۆی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كردوه به‌م نزیكانه له هه‌ولێر ده‌بێت.
بڕیار وایه 20 ی 3 ئه‌لیسا له ڕێستۆرانت و هۆڵی گالاكسی له شاری هه‌ولێر ئاهه‌نگێك ساز بكات و تا ئێستا به فه‌رمی نرخی بلیته‌كان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و به‌ڵام له‌ناو به‌كارهێه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌وه ده‌كرێت نرخی بلیت له‌نێوان 500 بۆ 200 دۆلاردایه و به‌شێك له هه‌واداره‌كانی له كوردستان و عێراق ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه نرخه‌كه زۆره و به‌شێك له ڕێی كۆمێنته‌وه باسیان له‌وه كردوه نرخی بلیته‌كه هێنده‌ی نرخی مۆبایله‌كانیانه.
ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره ئه‌لیسا بێته كوردستان و ئاهه‌نگ ساز بكات و پێشتریش چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌بی و جیهانی له‌كوردستان له بۆنه جیاوازه‌كاندا ئاهه‌نگیان سازكردوه.