نووسینگەی سەعدی پیرە لەبارەی بڵاوكردنەوەی وێنەیەك روونكردنەوە دەدات

کوردستان

27/06/2020     ژمارەی بینراو 6602

سەعدی ئەحمەد پیرە

راچڵەكین-

نووسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، روونكردنەوە لەسەر وێنەیەكی دەستكاری كراو بە فۆتۆشۆپ دەدات.

ماوەی چەند رۆژێكە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، وێنەیەك بڵاوكراوەتەوە كە گوایا سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتییە كە تیایدا وا دەردەكەوێت كە قاچی شكابێت.

لەوبارەیەوە نووسینگەی رۆژنامەوانی ناوبراو لەروونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" وێنەیەك بە فۆتۆشۆپ چاككراوە و بڵاو كراوەتەوە گوایە كاك سەعدی قاچی شكاوە ، ڕاست نیە."

نووسینگەكە ئەو وێنەی بڵاوكردووەتەوە كە بەفۆتۆشۆپ چاككراوە، وێنەكە دەگەڕێتەوە بۆ هاوڵاتییەك كە قاچی شكاوە. 



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن