ئیسرائیل پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەهێز دەكات

جیهان

17/02/2020     ژمارەی بینراو 336

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل

راچڵەكین

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكرایدەكات وڵاتەكەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەهێز دەكات وهۆشداریش بە ئێران دەدات كە رێگەی پێنادات ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و رایدەگەیەنێت: هەموو رێوشوێنێك لەدژی تاران دەگرینەبەر.

بنیامین نەتانیاهۆ لە تویتێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، نوسیویەتی :" بەردەوام پەرە بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەدەین و ئەو وڵاتانەشی كە بە ئاشكرا پەیوەندیمان لەگەڵدیاندا هەیە، رێژەی 10%ی كۆی وڵاتەكان پێكدەهێنێت.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكراشیكردووە، ئەو وڵاتانە درك بەوە دەكەن كە ئیسرائیل وڵاتێكی بەهێزو كاریگەرەو دەبێ بە هەند وەربگیرێت.

نەتانیاهۆ لە تویتێكی دیكەدا، هۆشداری بە ئێران داوە لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی و لەو بارەیەوە، نوسیویەتی: هەرگیز رێگە بە تاران نادەین ببێتە خاوەنی ئەو جۆرە چەكە، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو رێوشوێنێكی پێویست دەگرینەبەر.

ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئەوان بەرەنگاری دەوڵەتێكی ئیسلامی دەبنەوە، كە بە ئاشكرا بانگەشە بۆ وێرانكردنی ئیسرائیل دەكات. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن