بەشار ئەسەد: سوریا لە تیرۆریستان پاكدەكەینەوە

جیهان

17/02/2020     ژمارەی بینراو 341

بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا

راچڵەكین

سەرۆكی سوریا بەبۆنەی سەركەوتنی سوپای وڵاتەكەی لە رزگاركردنی پارێزگای حەلەب، بەڵێنی بووژاندنەوەی ئەو شارە دەدات و راشیدەگەیەنێت، تەواوی خاكی سوریا لە تیرۆیستان پاكدەدەكەینەوەو شەڕو پیلانەكانیش لەدژی وڵات كۆتایی نەهاتووە.

بەشار ئەسەد، ئەمڕۆ 17-2-2020 لە وتارێكدا بەبۆنەی پێشڕەوییەكانی سوپای وڵاتەكەی لە سنووری هەردو پارێزگای ئیدلب و حەلەب و رزگاركردنیان لە گروپە تیرۆریستییەكانی هاوپەیمانی توركیا، پیرۆزبایی لە سوپای وڵاتەكەی و كەسوكاری شەهیدەكان كردو رایگەیاند: لە پێشڕەوییەكانمان بۆ رزگاركردنی تەواوی خاكی سوریا بەردەوام دەبین و هەموو بستێكی وڵاتەكەشمان لە تیرۆریستان پاكدەكەینەوە.

سەرۆكی سوریا بەڵێنی ئاوەدانكردنەوەی شاری حەلەبی بە دانیشتوانەكەی دا و وتی: ئەم شارە دەبووژێنینەوەو دەستی ئاوەدانیشی لەهەموو روێكەوە بۆ درێژ دەكەین.

بەشار ئەسەد ئاماژەی بەوەشكرد، هێشتا شەڕو پیلانگێڕییەكان لەدژی سوریا كۆتایی نەهاتووە،  وتی: بەڵام بە هیممەتی سەربازەكانمان و ئیرادەی پتەوی هاوڵاتیان، كۆتایی بەهەموو پیلانگێڕییەكان دەهێنین و تەواوی وڵاتیش لە گروپە تیرۆریستییەكان رزگار دەكەین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن