هێلكه
ڕاچڵه‌كین-
هێلكه خۆراكێكی پڕ له پرۆتین و به‌های خۆراكی گرنگه و به‌شێك له دایكان پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن له چ ته‌مه‌نێكه‌وه ده‌توانن هێلكه بده‌ن به منداڵه‌كه‌یان.
دكتۆر ئاكۆ پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی مندلڵان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت" زەردێنەی هێلکە لە تەمەنی ٧ مانگیەوە دەتوانی بیدەیت بە منداڵ ,بەڵام سپێنەی هێلکە وا باشترە لە دووای تەمەنی ١ ساڵیەوە بیدەیت بە منداڵ چونکە ئەگەر دروست بوونی هەستاری هەیە تا ئەو تەمەنە."
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" سەرەتا هێلکە دەبێت بە بڕی کەم بیدەیت بە منداڵ گەر هەستیاری پێی نەبوو دەتوانی بڕەکەی بۆ زیاد بکەیت بەڵام گەر منداڵەکەت هەستیاری بە هێلکە هەبوو ئیتر دەبێت نەیخوات."
بە هیچ جۆرێک نابێت هێلکە بە کاڵی یان بە ده‌ڵه‌مه‌یی بدرێت بە منداڵ بە تایبەتی منداڵی تەمەن کەمتر لە ١ ساڵ چونکە دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی بە تایبەتی نەخۆشی گرانا تا وە هەروەها بەکاڵی ئەگەری توشبوون بە حەساسیە زیاد دەکات.