هاوسه‌رگیری
ڕاچڵه‌كین-
بڕیاردان بۆ چونه ژیانی هاوبه‌ش و هاوسه‌رگیری ئاسان نییه بۆ هه‌ندێك كه‌س و چوار هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌یه كه واده‌كات ئه‌م بابه‌ته زۆر ئاڵۆز بێت له‌به‌رچاوی مرۆڤ.
1- به‌دوای په‌یوه‌ندیه‌كی نمونه‌یدا ده‌گه‌ڕێت:
هیچ شتێك له ژیانی مرۆڤدا نموونه‌ی و بێ كێشه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه دانانی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كه‌سێك ئه‌گه‌ر زۆره كه‌موكورتی بكه‌وێته بابه‌ته‌كه‌وه و ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌مه بكه‌یت.
2-ڕێز نه‌گرتن له خوود و به كه‌مزانینی خوود:
هه‌بوونی په‌یوه‌ندی و دروستكردنی ژیانی هاوبه‌ش پێویستی به له ئه‌ستۆگرتنی ته‌واوی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ژیانی هه‌یه به هاوبه‌شی، ئه‌و كه‌سانه‌ی متمانه‌یان به‌خۆیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی داهاتووی ژیانیان به‌ژداربن گرفتیان بۆ دروست ده‌بێت.
3-ئاره‌زوو كردن له دایگركردنی ڕووبه‌ری ئازادی ئه‌وانی دیكه:
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مه قبوڵ ناكه‌ن و ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌ر خۆیان هه‌موو شتێك كۆنتڕۆڵ بكه‌ن ئه‌وه گرفتیان بۆ دروست ده‌بێت و ناتوانن له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی دابنێنن.
4-لێبورده نین:
هه‌مومان هه‌ڵه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی دڵێكی لێبورده نه‌بیت ئه‌وه ئاسان نییه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت دابنێیت.