نیاكیم جاتویش
ڕاچڵه‌كین-
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌ریایه‌ك له خانمانمه مۆدێله‌كان هه‌ن كه شێوه و ڕێكی جه‌سته‌یان له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی جوانی ڕۆژئاوادا ده‌گونجێت، خانمێك له باشووری سودانه‌وه به‌ناوی نیاكیم جاتویش ته‌واوی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی شكاند كه جیهانی ڕۆژئاوا له‌سه‌ری ڕاهاتبوون و ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌م خانمه نازناوی" شاژنی تاریكی" پێ بدرێت له‌كاتێكدا پێشتر هه‌ر خانمێك ببوایه به نمایشكه‌ری جلوبه‌رگ ناچاربوو پێستی خۆی سپی بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كان بگونجێت.
جاتویش سه‌ره‌تا ته‌نها وه‌ك كارێك بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی پێ بژیه‌نێت ده‌ستی پێكردوه و له ساڵی 1993 خێزانه‌كه‌ی له كه‌مپی دیما تایبه‌ت به په‌نابه‌ران له باشووری ئه‌سیبوبیا چونه‌ته كه‌مپی" كامكوما" له كینیا و له ته‌مه‌نی 8 ساڵیدا له‌ماڵی یه‌كێك له ناسیاوه‌كانی چانسی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ته‌له‌فیزۆن ببینێت و له‌و كاته‌دا ته‌ماشای پرۆگرامێكی تایبه‌ت به پێشبڕكێكی خانمه مۆدێله‌كان كردوه و تێبینی ئه‌وه‌ی كردوه هیچ ئافره‌تێكی ڕه‌ش پێست له كێبڕكێكه‌دا به‌شدار نه‌بوون ئه‌مه وایكردوه بیرۆكه‌یه‌كی جیاوازی لادروست ببێت.
ساڵی 2007 خێزانه‌كه‌ی چانسی ئه‌وه‌یان هه‌بووه بگه‌ن به ئه‌مه‌ریكا و له‌وێ دووباره‌ی ده‌ستی به خوێندن كردوه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له‌لایه‌ن هاوپۆله‌كانیه‌وه زۆر سوكایه‌تی پێ كراوه و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به كه‌می نه‌كات بیری له‌وه كردۆته‌وه ڕه‌نگی خۆی بگۆڕێت بۆ سپی به‌ڵام خوشكه گه‌وره‌كه‌ی ڕێگه‌ی لێگرتوه.
ئه‌م خانمه له میانی به‌شداری كردنی له هه‌فته‌ی مۆده له نیویۆرك ده‌ڵێت" من له ژورێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه بووم كه پێستیان ئه‌سمه‌ر بوو و هه‌مومان نزیكه‌ی 60-70 مۆدێلی قه‌وقازی و ئاسیایی بون.
له‌دوای ده‌ركه‌وتنی وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاره ناوداره‌كان جاتویش په‌یامێك بۆ هه‌موو ئه‌و خانمانه ده‌نێرێت كه هاوشێوه‌ی ئه‌ون و ده‌ڵێت" ده‌مه‌وێت خۆتان به شێوه‌ی من ببینن.. ده‌مه‌وێت بزانن من نمایشی ئێوه ده‌كه‌م"