شەکرەی ماوەی دووگیانی
ڕاچڵهكین-
شهكرهی ماوهی دووگیانی بریتیە لە بەرزبوونەوەی شەکرەی خوێن لە ماوەی سکپڕیدا بەھۆی زیادبوونی بەرگری لەش بۆ ئەنسۆلین و کەمبوونەوەی دەردانی بە شێوەیەکی ڕێژەیی ، بە نیزیکەیی ٢—١٠٪ ژنانی دووگیان تووشی ئەم گرفتە دەبن لەو ماوەیەدا. لەو ڕێژەیەش ٩٠٪ بۆ یەکەم جارە و ٨٪ شەکرەی جۆری دوو ی نەزانراویان ھەبووە، دكتۆر ههرێم پزیشكی پسپۆڕی نهخۆشییهكانی ههناوی و شهكره لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتر لهسهر ئهم نهخۆشییه باس دهكات.
ئەو ھۆکارانەی ئەگەری توشبوون زیاد دەکەن :
1- تەمەن سەرو ٣٥ ساڵان ( ھەندێ سەرچاوە ٢٥ ساڵ).
2- قەڵەو و زیادە کێشی .
3- ئەو کەسانەی پێشینەی خێزانیان ھەیە بۆ شەکرەی جۆری دوو.
4- ھەندێك ڕەچەڵەک بە نموونەی ئەمریکی-ئەفریقی،بە ئەسڵ ئسپانی،دانیشتوانی ئەسڵی ئەمەریکا و باشوری ئاسیا..
5- پێشتر شەکرەی ماوەی دوو گیانی ھەبووبێت یاخود منداڵی زیادە کێشی بووبێت > ٤.١ کگم.
6- ھەندێ ھۆکاری تر وەک جگەرە کێشان و فرە کیسی ھێلکەدان ، بەرزە پەستانی خوێن و بەرزی چەوری سیانی.
مەترسیەکانی : لەسەر دایکەکە و کۆرپەکە
ئەگەری ھەیە ببێتە ھۆی لەبارچوون ،ناتەواوی لە دروست بوونی جەستەی کۆرپەکەدا ،زیادە کێشی ساواکە واتا زیاتر لە ٤.٥ کگم و دابەزینی شەکرەی ساواکە دوای لە دایک بوونی ،قورسی و نارەحەتی کاتی لە دایک بوونی سروشتی و بۆ داھاتوویەکی دووریش ئەگەری توشبوونی منداڵەکە و دایکەکە بە شەکرەی جۆری دوو زیاد دەکات .
دیاریکردنی شەکرەی ماوەی دووگیانی:
قسە و وتووێژی زۆری لەسەر بەڵام بە گشتی بەم جۆرەیه.
شیکاری ڕێژەی شەکرەی خوێن لە یەکەم سەردانی دایکانی دووگیان بۆ یەکەی چاوەدێری و پاشان لە ھەفتەی ٢٤ و ٢٨ سکەکەیدا ، پشکنینی ووردی دڵنیایی بۆ ئەو دایکانەی ئەگەری توشبوونیان زیاترە.
1- شەکرەی سەر برسیەتی زیاتر لە ٩٢ ملگم \دسلتر
2- شەکرەی خوێن ١ کاتژمێر لە دوای خواردنەوەی ٧٥ گم شەکراو ( گلوکۆز) زیاتر لە ١٨٠ مگم\دسلتر.
3- شەکرەی خوێن ٢ کاتژمێر لە دوای خواردنەوەی ٧٥ گم شەکراو ( گلوکۆز) زیاتر لە ١٥٣ مگم\دسلتر.
پێشبینی نەخۆشیەکە :
1-لە زۆربەی حاڵەتەکاندا شەکرەکە دوای لە دایک بوونی منداڵەکە نامێنێت.
2- ٥٪-١٠٪ ئەگەری توشبوون دایکەکە بە شەکرەی جۆری دوو دوای لە دایک بوونی منداڵەکە.
3-٣٥٪ بۆ ٦٠٪ ئەو دایکانە توشی شەکرەی جۆری دوو دەبن لە ماوەی ١٠ بۆ ٢٠ ساڵی دواتردا.
4-باشترە ئەو دایکانە شیکاری شەکرە دووبارە بکەنەوە لە ٦ و ١٢ ھەفتەی دوای لە دایک بوونی منداڵەکەو دوای ٣ ساڵ ئەگەر ئەو دوو شیکاریەی پێشوو ئاسایی بوو .
چارەسەر :
شیکاری شەکرەی خوێن بەشێوەیەکی دەوری و وەزرش کردنێکی مامناوەند لەگەڵ ڕەچاوکردنی ھەفتەکانی دووگیانی و خواردنی تەندروست .
زۆر جار پێویست بە دەرزی ئەنسۆلین دەکات کە چارەسەری سەرەکیە بەڵام دەرمانی گلوکۆفەیچ (مێتفۆرمین ) و گلایبوراید دەتوانرێت بەکاربھێنرێت و کێشەی نیە لەکاتی دوو گیانیدا .