هه‌ڵكردن و خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان بابه‌تێكی ڕێژه‌ییه، له‌م بابه‌ته‌دا به‌و پێنج جۆره له كه‌سایه‌تی پیاوان ئاشنا ده‌بیت كه خانمان ئاره‌زوو ناكه‌ن لێی نزیك ببنه‌وه.
ڕاچڵه‌كین-
هه‌ڵكردن و خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان بابه‌تێكی ڕێژه‌ییه، له‌م بابه‌ته‌دا به‌و پێنج جۆره له كه‌سایه‌تی پیاوان ئاشنا ده‌بیت كه خانمان ئاره‌زوو ناكه‌ن لێی نزیك ببنه‌وه.
1-ئه‌و پیاوه‌ی نه‌توانێت پلان بۆ به‌سه‌ربردنی كاته‌كانی دابنێت:
خانمان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ئه‌و پیاوه‌ی ده‌بێته هاوسه‌ری ژیانیان توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت پلان دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه كات به‌سه‌ر ببه‌ن به‌تایبه‌ت له‌كاتی پشوه‌كاندا.
2-ئه‌و پیاوه‌ی به‌رده‌وام باسی سێكس بكات و بیه‌وێت هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌ڵامی بداته‌وه:
لای خانمان ئه‌م جۆره‌ی پیاو ته‌نها بۆ سێكس هاوسه‌رگیریان كردوه ئه‌گه‌ر نا هیچی دیكه بۆیان گرنگ نیه.
3-پیاوێك وه‌ك شه‌به‌ح چاودێری ئافره‌ت بكات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چی ده‌كات:
پیاو یان ئافره‌ت به‌م ڕه‌فتاره‌ی به‌رامبه‌ریان توڕه ده‌بن و به ته‌واوه‌تی هه‌ستكردن به ئازادی له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
4-كاتێك پیاو به‌رده‌وام باسی ئه‌وه بكات ئه‌و ده‌توانێت دلًَی هه‌ر ئافره‌تێك به‌ده‌ست بهێنێت كه مه‌به‌ستی بێت:
ئافره‌ت له‌و پیاوه ڕاده‌كات كه به‌رده‌وام باسی ئه‌وه بكات ده‌توانێت هه‌ر ئافره‌تێك به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وه له‌دڵی خانمێكدا جێی نابێته‌وه.
5-ئه‌و پیاوه‌ی به توانای جه‌سته‌ی ئافره‌ت بترسێنێت:
ڕاسته خانمان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن پیاو جه‌سته‌یه‌كی ڕێك و جوانی هه‌بێت به‌ڵام كاتێك پیاو به توانا و بازوو و جه‌سته‌ی ئافره‌ت بترسێنێت ئه‌وه چیتر نرخ و به‌های پیاو لای ئافره‌ت نامێنێته‌وه.