رێكخراوی تەندروستی جیهانی هاوكاری تەندروستی پێشكەشی عێراق دەكات

تەندروستی

03/07/2020     ژمارەی بینراو 320

راچڵەكین

رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەچوارچێوەی هاوكارییەكانی بۆ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕێك پێداویستی پزیشكی رادەستی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە كرد.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق، هاوكارییەكانی رێكخراوە جیهانییەكە، پێكهاتوون لە كەرەستەی پزیشكی و ئامێری هەناسەدانی دەستكرد.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تائیستا، رێكخراوی تەندروستی جیهانی و چەند وڵاتێكی بیانی، كۆمەك و هاوكاری پزیشكییان گەیاندووەتە عێراق، كە ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی بەربڵاو لەو وڵاتە بڵاوبووتەوەو 56 هەزار حاڵەتی تێپەڕاندووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن