عێراق دەرمانی چارەسەركردنی كۆرۆنا دەكڕێت

تەندروستی

03/07/2020     ژمارەی بینراو 611

راچڵەكین

وەزارەتی تەندروستی عێراق لەگەڵ كۆمپانیایەكی دروستكردنی دەرمان رێكدەكەوێت بۆ كڕینی دەرمانێك كە ئەگەری هەیە توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چارەسەر بكات.

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەگەڵ كۆمپانیای ئەسترا زینیكا رێككەوتووین بۆ كڕینی بڕێك لەو دەرمانەی كە بەرهەمیان هێناوە بۆ چارەسەركردنی توشبووانی كۆرۆنا.

وتیشی:" كۆمپانیای گشتی بە بازاڕكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان راسپێردراوە بۆ ئەوەی لەچوارچێوەی رێكارە كارپێكراوەكان، دەرمانەكە لەو كۆمپانیایە بكڕێت".

كۆمپانیای  ئەسترا زینیكان كە كۆمپانیایەكی فرەنەتەوەی تایبەت بە دروستكردنی دەرمانە، لەمانگی رابردوو رایگەیاند، توانیویانە جۆرە دەرمانێك بەرهەمبهێنن كە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە.

بەوتەی بەرپرسانی كۆمپانیاكە، ئێستا لە قۆناغی سێیەمی پەرەپێدانی دەرمانەكەن، لەچەند وڵاتێكیش وەك چارەسەر دراوە بە توشبووانی ڤایرۆسەكەو تەندروستیان باش بووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن