تووشبوویەكی تری كۆرۆنا لە سەیدسادق گیانی لەدەستدا

کوردستان

04/07/2020     ژمارەی بینراو 209

راچڵەكین- كامەران كەریم

تووشبوویەكی تری كۆرۆنا كە خەڵكی قەزای سەید سادق-ە، گیانی لەدەستدا. تاوەكو ئێستا 9كەس لەو قەزایە بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە .

دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە راچڵەكین- ی ڕاگەیاند:" بەداخەوە  (٩) یەم حاڵەتی مردن بەكۆرۆنا لەسەید سادق تۆماركرا كە فەرمانبەرێكی ئەوقاف بوو بەناوی عومەر لەمزگەوتی غەزالی كاروباری مزگەوتی بەرێوەدەبرد."

قایمقامی قەزای سەیدسادق  وتیشی، كۆچكردووە خەڵكی ناوچەی سەنگاوە و دانیشتووی قەزای سەیدسادق بووە.

 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن