كارمەندانی تەندروستی سەید سادق كۆتاییان بەبایكۆتی دەوام هێنا

کوردستان

04/07/2020     ژمارەی بینراو 157

راچڵەكین- كامەران كەریم

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوكەت لەقەزای سەیدسادق ئاشكرایكرد، كارمەندو پزیشكانی نیشتەجێ، كۆتاییان بەبایكۆت هێناو دەستیان كردەوە بەدەوام.

حەیدەر حەسەن، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوكەت لەقەزای سەیدسادق بە ڕاچڵەكین- ی  ڕاگەیاند:" ئەمڕۆ شەممە پزیشكانی نیشتەجێ، لەنەخۆشخانەكەمان بایكۆتی دەوامیان شكاند و گەڕانەوە سەركارەكانیان و پێشوازی لەنەخۆش دەكەن."

وتیشی:" لە ئێستادا دەوام لەسەرجەم بەشەكانی نەخۆشخانە كراوەیە تەنها بەشی قاوشی نەشتەرگەری نەبێت بەهۆی كردنەوەی بەشی كۆرۆنا، ئەگەر دڵنیاكراینەوە مەترسی دروست نابێت هۆڵی نەشتەرگەریش دەكرێتەوە."

ماوەی زیاتر لەمانگێكە، بەشێك لەكارمەندان و پزیشكان بایكۆتی دەوامیان كردووە بەهۆی خەرجنەكردنی شایستە داراییەكانیان و دواكەوتنی مووچەكانیان .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن